عێراق بە پلانی ئێران بە نیازی کڕینی قەڵغانی مووشەکیە لە ڕووسیا و چین
سەرچاوەیەکی سەبازی بۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرا کردووە بەغدا بە نهێنی و بە شێوەی فەرمای داوای لە وڵاتانی نزیکی ئێران وەک ڕووسیا و چین کردووە بۆ پارێزگاری و ڕێگری لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر حەشدی شەعبی قەڵغانی مووشەکی پێبفرۆشن .
ئەو سەرچاوە سەربازییە گوتوویەتی بەغدا لە بەر ئەوەی متمانەی بە ئەمریکا نییە و لە لەیاکی تریشەوە داوای ئێرانە لە بەغدا بۆیە ڕووی لە دوو وڵاتی رووسیا و چین کردووە ، چوونکە وەک پێدەچێت ئێران لەم دوو وڵاتە کارئاسانی بۆ کردبێت .
وەک سەرچاوەکە باسی کردووە ، لە ئێستاوە ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ بابین کردنی قەڵگانی مووشەکی بۆ عێراق دەربڕیوە .
ئەم هەواڵە پێشتر لە رۆژنامەی ( جەرۆسەلیم پۆست ) ی ئیسرائیلی بڵاو کرابۆوە کە دەزگای توێژنەوەی مووشەدایان هۆشداری داوەتە عێراق