فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ وپەیمانگا ئەهلی و حكومیەكان دەكات
بە مەبەستی كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لێژنەی پەروەردەو خوێندی بالا لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارە لەگەڵ ئەنجوومەنی زانكۆ ئەھلییەكان كۆببنەوە.
دكتۆر گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ” پاش ئەوەی داوایەكمان ئاراستەی زانكۆ تایبەت و حكومیەكانی هەرێمی كوردستانكرد لە بارەی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن, بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆ و ئەمیندارانی زانكۆ ئەهلیەكان كۆببینەوە بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن.
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە دەشڵێت: ” هەروەها جگە لە كرێێ زانكۆ ئەهلیەكان پێویستە زانكۆ حكومیەكانیش ئەوانەی سیستەمی پاراڵێلیان تێدا بەڕێوەدەچێت لە كرێكەیان كەم بكەنەوە”.
گەلاوێژ عوبێد هەروەها روونی كردەوە: ” تا ئێستا بڕی كرێی خوێندن دیاری نەكراوە, پێویستە سیستەمێك بۆ دیاریكردنی نرخ دابنرێت”.