حکومەتی هۆڵەندا یاد داشتێکی هاوبەش لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژوو دەکات
کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لەهەرێم ئەمڕۆ چووارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە گەڵ وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاد داشتێکی هاوبەشیان لە سەر پرسی چاکسازی واژوو کرد ..
لەم کۆبوونەوەدا کە بە ئامادە بوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و نیکۆلاس کۆزایین کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لەهەرێم و ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵا بەرێوە چوو ، وەزیری پێشمەرگە سوپاسی خۆی ئاراستەی ڕاوێژکاران و هیزەکانی هۆڵەندی کرد کە ماوەیەکی زۆرە دڵسۆزانە لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن .
بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی هاتۆتە ئاراوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی چاکسازی جیا لە ڕاوێژکارانی هۆڵەندی ، ڕاوێژکارانی سەربازی و مەدەنی وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئاڵمانیاش بەشداری دەکەن بۆ ئەوەی ڕەوتی پرۆسەی چاکسازی بە خێراتر ڕایی بکرێت .