مەسرور بارزانی بۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا لە ڕێککەوتنێک مافە دەستوریەکانمان پارێزراو بێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی هەولێری پایتەختی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، چهند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كردووه.
لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بگەینە رێککەوتن کە مافە دەستوریەکانمان پارێزراوبێت، هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندوە: هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام ، بەردەوام پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران کردووە و هاوکاری پێویستی پێشکەش کردوون، سەرە ڕای ئەوەی کە دۆخی دارایی هەرێم خراپ بوو.
لە بارەی دۆخی کەرکووکیش هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور و ئاساییکردنەوەی باردۆخی دەڤەرەکە.