پەرلەمانی عێراق یاسایەكی دەركردووە, بەپێی یاساكە بودجەی 2020ـی هەرێم دوای پەسەندكردنی لەپەرلەمانی كوردستان دەبێت لە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی لەبارەوە درێت
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان لە رووی سەرخانی ئابووری و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكانی بە هاوڵاتیان توانی بە پێش عێراق بكەوێـت تەنانەت وای كرد پایتەختی كوردستان ببێتە یەكێك لە جوانترین و ئارامترین پایتەختەكانی جیهان كە وەربەرهێنان و پێشخستنی تێدا بەردەوامە, پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرای دەكات, كە پەرلەمانی عێراق لە رێگای یاسایەك هەرێمی كوردستان دووجار یاسای بودجە ئامادەبكات ئەمش زیان بە هەرێمی كوردستان دەگەیێنێت.
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە:” حكومەتی عێراق لەهەولی ئەوە دایە كە هەرێمی كوردستان بە پێی یاسای ھەمواركراوی بەڕێوەبردنی دارایی عێراق، بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠،ناچار بكات كە پڕۆژە یاسای بودجەی خۆی بۆ ساڵی 2020 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكات و دواتریش بنێردرێت بۆ پەرلەمانی عێراق لەوێش برگە برگە دەنگی لەسەر بدرێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی:” ئەم شێوەیە مامەلە كردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیانی زۆر بەر هەرێمی كوردستان دەدات بە تایبەت لە چەند برگەیەك كە رەنگە گرنگ و لە بەرژەوەندی هەرێم بن بەڵام لە بەغدا دەنگی لە بارەوە نەدرێت, بۆیە لەگەڵ سەرۆكی حكومەت پێشنیارمانكرد كە لە رێگای دادگای فیدرالی تانە لەو بڕیارە بدرێت.