ڕایەکی زۆر جیاوازی کۆشکی سپی سەبارەت بە دانوستان لە گەڵ ئێران

 

 

کۆشکی سپی رۆژی یەکشەم ڕایگەیاند ، سەرەڕای هێرشی ئەم دواییانەی حوسیەکانی سەربە ئێران بۆ سەر پاڵاوگەکانی سعوودیا ، بەڵام ئەگەری دانوستان لە نێوان ترەمپ و روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی کۆبوونەوەکانی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان  هەر وا بە هێزە .

 

کەلیان کاتۆی ، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکی ( فاکس نیوز ) دا دەڵێت ڕای ئێمە وایە ئەم هێرشانە هەرچەند یارمەتیدەر نین بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران بەڵام ڕێگریش نابن.

 

خانمی کانۆی گووتی هەرچەند وڵامی تایبەتی دەخەمە ئەستۆی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ئاخۆ لەم دۆخەدا ئامادەی دانوستان لە گەڵ روحانی دەبێت .

 

کانۆی لە کۆتاییدا دەڵێت سەرەڕای هەموو ئەو ئەگەرانە سیاسەتی گەمارۆئابوریەکان بە شێوەی گوشار لە سەر ئێران بەردەوام دەبێت تا کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی خۆی دێنیت

Back to top button