ئێران شەڕی مان و نەمانی دەستپێكرد

دوای ئەوەی حكومەتی سعودیە رایگەیاند لە رێگای فڕۆكەی بێ‌ فرٍۆكەوان هێڕشكراوەتە سەر دوو پێگەی نەوتی سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆ, پێگەی ئەلیكترۆنی “میدڵ ئێست”ـی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە هێڕشەكە لە لایەن ئێران و لە خاكی عێراقەوە ئەنجامدراوە.


مالپەڕی میدل ئێست لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵای عێراق گواستۆتیەوە, هێڕشەكە وەك وەلامێك بوون بۆ هێرشەكانی  ئیسرائیل بۆسەر پێگەو میلیشاكانی سەر بە ئێران, چونكە هێرشەكانی سەر ئیران لە لایەن ئیسرائیل لە هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە ئەنجامدراوە”.


بەرپرسە عێراقییەكە بۆ ئەو پێگە بەریتانییە ئاشكرایكرد، ” ئامانجی هێرشەكە بۆ كەمكردنەوەی فشارەكانی سەر ئێران بووە كە لە ئێستادا لە سەریەتی هەروەها ئێران ویستی بە جیهان بڵێت لە ئەگەری بەردەوامی فشارەكان هیچ كەسێك ناتوانێت لە ناوچەكە هەست بە سەقامگیری بكات.


هەروەها گوتیشی:” ئەو هەنگاوە سەرەتای جەنگێكی گەورەیە, كە شەڕی مان و نەمان لە نێوان سعودیەو ئێران هەلبگیرسێت”.

Back to top button