رووسیا گەورەرتین ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجامدا, جیهان ترسی لێ نیشتووە
ساڵانە وڵاتی رووسیا بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەكە لە ولاتانی هیند، پاكستان، كازاخستان، قرگستان و ئۆزبەكستان، یەكێك لە گەورەترین ئۆپراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەكان ئەنجامدەدەن كە ئۆپراسیۆنەكە لەلایەن ئەركانی ناوەندیی فەرماندەیی ستراتیجییەوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەڕیوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەكەم رۆژی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەكە بۆس اڵی 2019 بەڕێوەچوو, كە تێیدا نوێترین جۆری چەك و تاكیكتی سەربازی دەخرێتە روو
لەو بارەیەوە سێرگئی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕای گەیاندووە ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە لەدژی وڵاتی سێیەم نییە، بەڵكوو لەڕاستای بردنەسەری ئاستی ئامادەیی بەرانبەر هێرشە تیرۆریستییەكان.
ئەم گوتانە لە كاتێكدان كە دامەزراوەیەكی بەناوی “جەیمزتاون” ئاشكرای كردووە كە شێوازی ئەو ڕاهێنانانەن لە ئۆپەراسیۆنەكان ئەوە دەرناخەن كە خۆ ئامادەكردن بێت لە ەبرانبەر هێرشی تیرۆریستی، بەڵكوو هاوشێوەی خۆئامادەكردنە بەرانبەر جەنگی نێوان وڵاتان.