فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا سنوری دهۆكیان بۆردوومانكرد
بە بیانووی بوونی بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی پەكەكە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا گوندەكانی بناری چیای گارەیان لە سنوری پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن.
بە پێی زانیاریە دەستخراوەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا گوندەكانی بناری چیای گارە لە سنوری شارۆچكەی ئامێدیی سەربە پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن و تا ئێستا بەردەوامە.
سەرچاوەی زانیاریەكان گوتشی فڕۆكەكان چەند جارێك بەدوای یەك گوندی سپینداری بناری چیای گارە و چیای گارەیان بۆ دروومانكردووە تائێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراوە.