وتاری سیاسی پوتین و بارزانی له سۆسیۆلینگویستیکدا
وتاری سیاسی پوتین و بارزانی له سۆسیۆلینگویستیکدا ناوی کتێبێکی نوێی نووسەر هاوکار حهمهفهرهجه چاپخانهی رۆکسانا له شاری ههولێرلە چاپی داوە .
کتێبکە بە زمانی ڕووسی نووسراوە و دوواتر خودی نووسەر وەریگێڕاوتەوە سەر زمانی کوردی و لە زانکۆی ئاریۆڵ له رووسیا و پلهی نایابی بۆخۆی تەرخان کردووە
نووسەر لە پێوەندییەکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک دەڵێت . کتێبی ناوبراو نامەیەکی ماجیستێرەو بە زمانی رووسی نووسیبووم ، بەڵام دوواتر بە هەندێک ئاڵ و گۆڕ وەرمگێڕایە سەر زمانی کوردی کە 248 لاپەڕەی لێ دەرچوو ، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ژمارەی سپاردنی 591 ی ساڵی 2019ی بۆ دیاری کرد .
هاوکار حهمهفهرهجی نووسەری کتێبەکە دەلێت: ئهو پرسیارانهی پهیوهندی به تایبهتمهندی وتاری سیاسی ڤلادیمیر پوتین و مهسعود بارزانی ههیه ، بە شێوەکی زانستی سۆسیۆلینگویستیکدا وڵام دراونەتەوە و ئاماژە بە شێوە جوڵەی جەستەیی و واتە زارەکی و نازارەکی هەر دووک سەرۆک دەکات .
هاوکار حەمە فەرەج لە بەشێکی تری روونکرنەوەکەدا دەڵێت وتاری سیاسی لە بازنەی سۆسیۆ لینگویستیکدا شرۆڤەی بۆکراوە و بنەماکانی داڕشتنی وتارێک و روخسار و جەستە لە چۆنیەتی سەرکەوتنی وتارێکدا لێک دراوەتەوە .
وەک نووسەر خۆی گووتی لە بەشی سێهەمدا تایبەت لە سەر وتارو زاراوەو ڕەوانبێژی و جوڵەی جەستەیی سەرۆک بارزانی شیکاری کردووە
لە کۆتاییدا حەمەفەرەج گووتی ، بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبە لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا وەک وەفایەک بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و سوپاسیشە بۆ پوتین لە کاتی بەرێوەجوونی ریفراندۆمدا کردار و گوتاڕیکی نەرێنی لەم بارەوە دەرنەبڕی