ئەمین نەجاڕ : ئهمڕۆ پارتی و یهكێتی لیستی هاوبهش تاوتوێدهكهن
تەوەری ئەم کۆبوونەوە درووست کردنی لیستێکی هاوبەش دەبێت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا کاک ئەمین نەجاڕ ، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات پارتی و یەکێتی سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک بەرێوە دەبەن و تاوتوێی چۆنیەتی پێک هێنانی لیستێکی هاوبەش دەکەن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم .
سەبارەت بە دەنگۆی گرژی نیوان پارتی و یەکێتی گووتی ، ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و هیچ گرژییەک لە پیوەندییەکانی نیوانماندا بوونی نییە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا گووتی هەر لەم کۆبوونەوەدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق تاوتوێ دەکرێت .