موسەنا ئەمین: ریفراندۆمی سهربهخۆیی وای کرد عێراق حیسابی جیاواز بۆ کوردستان بکات
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ڕیفراندۆم كارتێكی فشارە بە دەست هەرێمی كوردستانەوە و لە هەركاتێكدابێت هەرێم دەتوانێت كاری پێ بكات و دەشڵێت، ڕیفراندۆم وایكرد عێراق حسابی جیاواز بۆ هەرێم بكات.
موسەنا ئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سیاسییەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كێشە و كەیس و داخوازی سەربەخۆیی كورد وەك مافی نەتەوەیەك جارێكی تر زیندوو بکاتەوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ترس و دڵەڕاوكێی لە دڵی سەركردە و سیاسییەكانی عێراق دروستكرد، ئەوەش وای لە سەركردەكانی عێراق و بەغدا كردووە بۆ هەندێ پرس و ماف لە ڕابردوو باشتر و چاكتر لە کوردستان بێنە پێشەوە.
موسەنا ئەمین دووپاتی دەکاتەوە، ریفراندۆم زیندوو كردنەوەی هەستی نەتەوەیی و جوڵاندنی كەیسی كورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دەنگدانەوەی نێودەوڵەتی دروستكرد كە كورد نەتەوەیەكە خەون بە سەربەخۆیی دەبینێت و بە مافی خۆی دەزانێت.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە سەرۆک بارزانی رێبەرایەتی و جەختی لەسەر ئەنجامدانی دەکردەوە، بە ڕای زۆرینەی سیاسەتمەدارانی کورد رووداو و شۆڕشێکی گەورەی نەتەوەیی بوو لە مێژووی گەلی کوردستان و تا هەتایە کوردستانییەتی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی سەلماند.