ئەردۆگان پشتیوانی لە ئێران دەکات و لە مەترسیەکان ئاگادارە

 

رەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند سەبارەت بە بڕیاری کۆتایی تاوانبار کردنی ئێران بە هێرش بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ئارامکۆی سعوودیا دەبێت زۆر هەستیارانە بێت ، چوونکە بڕیارێکی باش نابێت هەموو تاوانەکە بخەینە ئەستۆی ئێران .

 

ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی فەکس نیوز گووتی هێرشەکان لە یەمەنەوە کراونەتە سەر سعوودیا ، بۆیە پێویست ناکات ئێران تاوانبار بکەیین .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت ئەوە ڕێگایەکی پڕ مەترسی لێ دەبێتەوە ئێران بکەینە تاوانباری سەرەکی ، چوونکە بەڵگەکان تا ئیستا بە تەواوی روون نین .

Back to top button