وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان دەکات
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ مێجەر جەنەڕال جیرالد ستریكلاند، جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا،بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و سەهەڵدنەوەی سەرلەنوێی پاشماوەی هیزەکانی داعشیان تاوتوێ کرد کە هکاری سەرەکی ئەم کێشانە دەکەوێتە دووای ڕوداوی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەری کەرکوک .
مێجەر جەنەڕال جیرالد ستریكلاند باسی لە گرینگی هەماهەنگی هێزەکانی پیشمەرگەو هێزە عێراقیەکان و هاوپەیماننان کرد کە بۆ لە ناوچوونی سەرجەم هێزەکانی داعش پێویستیەکی سەرەکییە .
لە بەرانبەریشدا وەزیری ناوخۆ، ڕێبەر ئەحمەد وێرای سوپاسی هاوپەیمانان خوازیاری بەردەوامی هاریکاری هێزەکانی پێشمەرگە بوو لە لایەن هاوپەیمانانەوە ، هاوکاتیش بەردەوامی ئەم پیوەندییانەی بە ئەرێنی زانی کە دەتوانێت رۆڵێکی گرینگی هەبێت بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.