مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا له‌ 7/12 چواره‌مین كۆنگره‌ی گشتی حوبه‌كه‌ی ببه‌ستێت به‌ پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ ناوخۆییه‌ی كه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ و بۆ كۆنگره‌ ئاماده‌كاری كراوه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و شێوازێكی نوێی رێكخراوه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

ده‌زگای میدیای خواكوڕك كۆپیه‌كی په‌یڕه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ نێو په‌یڕه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ یه‌كجاری هڵده‌وه‌شێته‌وه‌ كه‌ 11 ئه‌ندام مه‌كته‌بی هه‌بوو له‌ بری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری یه‌كێتی دروست ده‌كات كه‌ خۆی له‌ 12 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ده‌بینێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك 3 ئه‌ندام ده‌بێت ئافره‌ت بن.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و مادده‌یه‌ی ئاماژه‌ به‌ گۆڕانكاری له‌ ناوی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كرێت هاتووه‌، لە 12 ئەندامەكەی دەستەی جێبەجێكار نۆ ئەندامیان لە ئەنجوومەنی گشتی بەشێوەی تاك و ڕاستەوخۆ و نهێنی بەزۆرینەی سادەی دەنگی ئامادەبووانی كۆنگرە هەڵدەبژێردرێن.

هاوکات باس لەوەیش کراوە، لە شوێنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەنجوومەنی گشتی دەبێت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی نوێ به‌ ناوی ده‌سته‌ی دانایان دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسی و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌ ناتوانن له‌ كۆنگره‌ی چواره‌م سه‌ربكه‌ون له‌ نێو ئه‌و ده‌سته‌یه‌ جێیان ده‌كرێته‌وه‌.

Back to top button