بڕیارێكی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە هەوڵدەدەن كرێی خوێندن كەم بكەنەوە, ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ حكومییەكان بەرێژەی 40%.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕ: كەوتووە,  ئاماژە بەوەش دەكات، پێداچوونە بە كرێی خوێندنی ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان و كرێی خوێندن لە زانكۆو پەیمانگا ئەهلی و تایبەتەكان دەكرێت.
هاوەكات ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەنجومەنەكە گفتووگۆ  لەبارە رێنماییەكانی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا بۆ ساڵی (2019-2020) دەكات.
Back to top button