ئەنجوومەنی وەزیران سبەی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە
بە پێی دووایین هەواڵەکان کە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، سبەی چووارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبیتەوە .
وا بڕیارە تەوەری کۆبوونەوەکە ئەم بابەتانەی خوارەوە لە خۆ بگرێت
چۆنیەتی پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.
ئەو قەرزو پابەندە داراییانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
چۆنیەتی دامەزراندنی سێ کەسی یەکەمی گشت زانکۆکان لە ساڵی خویندنی 2015 –2016
چۆن دانانی میکانیزمێکی پێویست بۆ زامنکردنی داهاتووی کرێکاران بە پلانی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.