بەهۆی گیان لەدەستدانی كچە قوتابیەك دوو رۆژ لە پەیمانگای تەكنیكی دووكان پشوو راگەیێندرا
دوای ئەوەی دوێنێ پاسێكی گواستنەوەی قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی دووكان وەرگەڕا بە هۆیەوە 18 قوتابی بریندار بوون و قوتابیەكیش گیانی لە دەستدا, راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەهۆی گیانلەدەستدانی كچە قوتابیەكی پەیمانگاكە ، دوو رۆژ ماتەمینی راگەیاند و دەوامكردنی راگرت.
راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بە هۆی رووداوەكە ئاگاداریەكی راگەیاند و تێیدا هاتووە: بەهۆی ئەوكارەساتە نەخوازراوەی كەپاسێكی قوتابیانمان لە كاتی گەڕانەوایان بۆ ماڵەوە توشی ڕوداوی هاتوچۆبوون و وەرگڕا،بەشێوەیەك زۆربەی خوێندكاران بریندابوون و یەكێك لە خوێندكارانمان بەناوی (چاوان بهاالدین حمەسور سعید) گیانی لەدەستدا. دوو رۆژ ماتەمینی رادەگەیێنین”.
هەروەها لە بڵاوكراوەكەی راگری پەیمانگادا هاتووە:” لە دوو رۆژی ماتەمینی بۆ سەرجەم بەشەكان لە پەیمانگا پشوو دەبێت. هەروەها نزای زووچاك بوونەوە بۆ سەرجەم قوتابیە بریندارەكان خواستووە و هاوخەمیی خۆشی بە لەدەستدانی خوێندكار (چاوان بهاالدین حمەسور سعید) ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە.