تــرامپ : پێـویستە کوردانی سوریا بە تەنیـا بجەنگـن

 
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تـرامپ بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سـوریا کـرد و گوتی دەبـێ ویلایەتە یەکگرتووەکان چاودێری پاراستنی سنوورکانی خۆی بکات و هەروەها پێویستە کوردانی سـوریا بە تەنیـا بجەنگـن، چونکە ناکرێ ئەمریکا بۆ ماوەی 50 ساڵی دیکە لەوێ بیـن بۆ پاراستنی سنووری تورکیا و سوریا”.
 
دوێنێ لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند”هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ خاکی خۆیان دەجەنگن و ئەمە شتێکی باشە و ئێمەش پێشتر زۆر یارمەتیمان داون دەشلێـ” لەهەمان کات دا لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا دانیـم”.
شایانی باسە دۆناڵد ترامپ تووشی ڕەخنەیەکی زۆر هاتووە لە لایەن کەسایەتی دیاری نێو حیزبەكەی خۆی كە كۆماریەكان و توومەتی ئەوەیان خستە پاڵی کە پشتی لە هاوپەیمانەکانی کردووە”.
 
سەرچاوە : سکای نیـوز
Back to top button