هێزەكانی پێشمەرگە لە چەند رۆژی داهاتوو دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشیە
بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان و ئەگەر هەڵهاتنی داعش لە زیندانەكان، بریار وایە لە چەند رۆژی داهاتوو هێزەكانی پێشمەرگە بخرێنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە لەو بارەیەوە، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، مەترسیەكانی هەڵهاتنی داعشەكان لە زیندان بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان مەترسی جدین”.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەرۆ رۆژئاوایی كوردستان مەترسی هەڵهاتنی 11 هەزار داعش هەیە بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو دا بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكەین و چەندین جاریش لە رێگای سەركردایەتی سیاسی كورد هۆشداریمان لەو بارەیەوە داوە”.
سەرچاوەكە دەشلێـ” ئەگەر كار گەیشتنە ئەوەی كە داعشەكانی زیندان هەڵهاتن ئەوە بێگومان مەترسیەكانی سەر هەڵدانەوەی داعش بەهێزێكی زۆرەوە زۆرە، بۆیە لەو ئەگەرەدا لە چەند رۆژی داهاتوو ئەگەری خستنە ئامادە باشی هێزەكانی پێشمەرگە هەیە، لەسنورەكانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی دەخرێتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە”.