بۆ تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستان پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک بەرێوە دەبات

بۆ تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستان پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک بەرێوە دەبات

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک )کەوتووە ، وا بڕیارە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێی بارودۆخی ئیستای رۆژئاوای کوردستان بەرێوە بەرێت .

 

کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە ١٥ ئۆکتۆبەر بەرێوە دەچێت و  لە سەر داوای زۆربەی فراکسیۆنەکان ئەم بڕیارە دراوە .

 

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستانیش ، پەرلەمانی کوردستان وێڕای ئیدانەی ئەم هێرشە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردبوو لە ئاست کۆمەڵکوژی کوردان بێدەنگی هەڵنەبژێرن .

Back to top button