ترەمپ 50ملیۆن دۆلاردەداتە خەڵکی سووریا

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی دەرکرد بۆ پێدانی 50ملیۆن دۆلاروەک یارمەتی بە خەڵکی سووریا ، ئەو بڕە پارە لە لایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤی و ناوەندەکانی چالاکی مرۆڤدۆستانە دەگاتە دەستی خەڵکی سووریا .

 

فۆکس نیوز لەمبارەوە دەنووسێت سەرلە ئێوارەی رۆژی شەممە ترەمپ گوتوویەتی : سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو هەرگیز کاری وایان نەدەکرد و تەنیا پارەیان لە ڕێگایەکدا خەرج دەکرد کە هیچکات خەڵکی ئەمریکای خۆشحاڵ نەدەکرد .

 

ئیستیڤانی گریشام وتەبێژی کۆشکی سپی بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنداروێک ئاماژەی بەوەدا بە زووترین کات ئەو یارمەتیە لە لەلایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەگاتە دەستی خەڵکی سووریا و ئەو کەسانەی لە شەڕدا قوربانیان داوە .

 

گریشام هەروەها گووتی هەر بەو پارە ئەو مین و تەقەمەنیانە هەڵدەگیرێنەوە بۆ ئەوەی نەبنە مەترسی بۆ گیانی هاووڵاتیان

Back to top button