توركیا میدیاكانی پارتی له‌ سنوری نوسه‌یبین به‌ره‌كانی جه‌نگی سنوری قامیشلۆ قه‌ده‌غه‌كرد

 

دوای ئه‌و هێرشه‌ داگیركاریه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، میدیاكانی پارتی چه‌ند رۆژێكه‌ رووماڵی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات و دیمه‌نی شه‌هید بوونی خه‌لكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ توركیا بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی له‌ ناوچه‌ی نوسیه‌بین و به‌ره‌كانی جه‌نگی نزیك قامیشلۆ قه‌ده‌غه‌كرد.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی توركیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی میدیاكانی پارتی له‌ سنوری نوسه‌یبن و به‌ره‌كانی جه‌نگی سنوری قامیشلۆ قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و رێگای نه‌داوه‌ رووماڵی شه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ن و زانیاریه‌كان بگوازنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان راشیگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی حكومه‌تی توركیایه‌وه‌ به‌ ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یێندراوه‌ كه‌ ئیدی رێگا نه‌ده‌ن میدیاكانی پارتی و هه‌ریه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی رووداو و كوردستان 24 له‌ به‌ری نوسیه‌بین و به‌ره‌كانی جه‌نگی سنوری قامیسلۆ هه‌واله‌كه‌كان بگوازنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌.

Back to top button