نێچیرڤان بارزانى جەخت لە پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پابه‌ندی به پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرده‌وه و سوپاسی به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ هاوكاری و پشتگیری‌یان له پرۆسه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/10/2019 له‌گه‌ڵ جه‌نه‌رال جۆن لۆریمه‌ر ڕاوێژكاری باڵای به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندێكی یاوه‌ری، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كرد و جه‌ختی له پێویستیی به‌رده‌وامیی پشتگیریی به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا و ڕێگریكردن له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
لای خۆیه‌وه جه‌نه‌راڵ لۆریمه‌ر جه‌ختی له پابه‌ندیی به‌ریتانیا بۆ به‌رده‌وامیی پشتگیریی و هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی چاكسازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه، خۆشحاڵیی خۆیشی به هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌م بواره‌دا نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، پێشهاته‌كانی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی فرات به‌تایبه‌تی و باری مرۆیی و دۆخی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی، تاوتوێ كرد.