سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا: بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ هۆی جینۆسایدكردنی كورد، خیانه‌ت بوو له‌ كورد كرا

 

دوای ئه‌وه‌ی كنگۆرێسی ئه‌مریكا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ كشاندنه‌وه‌ هێزه‌كانی له‌ ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه‌،رایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی جینۆسایدكردنی خه‌لكی سڤیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی كارووباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس رایده‌گه‌یێنێت كه‌ پێویسته‌ له‌ پیرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت تا ده‌بێته‌ یاسا.

ئیلیۆت ئێنگل سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس و نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ په‌له‌ له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ بكرێ و هاوكات كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریكایه‌كانی له‌ باكووری سوریا به‌ خیانه‌تێكی مه‌زنی وڵاته‌كه‌ی له دژی‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی ناوبرد.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا دوێنێی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كانی دژی بڕیاره‌ی پاشه‌كشێ پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ رۆژئاوای كوردستان وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا له‌شكركێشی داگیركاری بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵكی سڤیل و پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ ، سێسه‌د و په‌نجا و چوار ده‌نگی به‌ڵێی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی له‌ كۆماری و دیموكراته‌كان به‌ده‌ستهێنا و ته‌نیا شه‌ست ده‌نگ دژی وه‌ستانه‌وه‌.

Back to top button