توركیا ئاگربەستی شكاند و چل خاڵی كردە ئامانج
سەرچاوەیەك لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە تورکیا هێرشێکی گەورەی کردووتە سەر 40 خاڵی سەربازی هەسەدە لە گرێ سپی و سەرێ کانی و ناوچەکانی دەورووبەری و هەر چەندە پابەندین بە پەیمانی ئاگربەست بەڵام ناچار بووین بەرگری لە خۆمان بکەین و بەردەوام لە هەوڵ داین بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێكی ئارام بۆ ڕزگارکردنی قوربانیان و هاوڵاتیان و بریندارەکان بەڵام فڕۆکەکانی چاودێری و تۆپخانەکانی تورکیا ڕێگرە لەو کارە
هەروەها سەرچاوەکە داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودوڵەتی کرد هەر چی زووە ئەم کوشتارگەیەی کە لە سەرێ کانی ڕووددات ڕاگرن و ئاماژەی دا کە ئەوڕۆ بەیانی چەکدارە توندڕەوەکان لە خاکی تورکیاوە بەرەو سنووری سوریا لە پێشڕەوی دابوون بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هێرشێکی نوێ و داگیرکەران بەردەوام دەبـن ئەگەر هاتوو گرێنتی نەبیت
سەرچاوە : العربیە نیت