وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لەناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەتدەکەینەوە
دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، جگە لە دروستکردنی ناوچەی ئارام دەنگۆی دروست کردنی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ڕۆژئاوای کودستان لە ئاراداهەیە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەكەی دروستكردنی بنكەی سەربازی توركیا لەناو خاكی سوریادا رەتدەكاتەوە.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاندووە ” پێویستە تورکیا ڕێز لە ئارامی خاکی سوریا بگرێت و بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە پێگەی سەربازی توركیا لەناو خاكی سوریادا دابمەزرێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئێمە هیواخوازین توركیا كەیسە مرۆییەكان لەپرۆسە سەربازیەكەیدا لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریادا لەبەرچاوبگرێت و تەئكیدیش لەوە دەكاتەوە چارەسەر لە رێگەی پابەندبون بە رێككەوتنەكانەوە دەبێت.