لە باڵەکایەتی کادیرێکی پارتی لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەڕفێندرێت

ماوەی 13 ڕۆژە چەكدارانی پەكەكە گەنجێكی دەڤەری باڵەكایەتییان ڕفاندووە و براكەشی داوای ئازاكردنی دەكات.
دڵشاد مستەفا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەموو 10ـی تشرینی یەكەم مەفرەزەیەكی پەكەكە بێ لە دەرگادان، بەسەر دیواری حەوشەی ماڵەكەیاندا چوونەتە ژوورەوە و عەبدوڵا مستەفای برامیان لە گوندی (وەسان)ی دەڤەری باڵەكایەتی، لە پێش چاوی هاوژین و منداڵەكانی بردووە.
باس لەوەش دەكات، چەند ڕۆژێكە بێدەنگیم كردووە، نەك كەسانێك بڵێن كاتی ئەوە نییە باسی هیچ حزبێك بكرێ، بەڵام كە گرتنەكە 10 ڕۆژی تێپەڕاند و تا ئێستەش چارەنووسی نازانین، ناچار بووم قسە بكەم، عەبدوڵای برام نەخۆشە و دەرمانی چارەسەری هەیە، كەسوكارمان پێیان گوتبوون دەرمانی بۆ ببەن، بەڵام بەداخەوە ئەو جەماعەتە ئامادە نەبوون دەرمانەكە وەربگرن و بۆی ببەن، گوتبوویان نازانین لە كوێیە.

 

Back to top button