فایه‌ق گولپی: سه‌یره‌ كادره‌كانی په‌كه‌كه‌ دوای تێپه‌ڕینیان به‌ بازگه‌كانی یه‌كێتی له‌ لایه‌ن توركیا ده‌كرێنه‌ ئامانج

 

دوای ئه‌وه‌ی دوو كادری په‌كه‌ك له‌ چیای ئه‌زمه‌ری سلێمانی له‌ لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیا كرانه‌ ئامانج، سیاسه‌تمه‌دارێكی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌یره‌ هه‌ر كادرێكی په‌كه‌كه‌ له‌ بازگه‌كانی یه‌كێـی بێنه‌ ژوورێ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج.
.فایه‌ق گوڵپی، سیاسەتمەداری نزیک لە پەکەکە له‌ باره‌ی كوژرانی ئه‌و دووكادره‌ی په‌كه‌كه‌ ڕاگەیاند، رووداوه‌كه‌ی ئه‌زمه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ر ده‌خات كه‌ لایه‌نێك هه‌یه‌ جاسوسی به‌سه‌ر ئه‌و كادره‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌رنا له‌ شوێنێکی وا گشتی، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکەوان ناتوانێت ئه‌و سه‌رکردانه‌ بدۆزێته‌وه و‌ په‌لاماریان بدات.

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ گوتیشی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که‌ له‌ سلێمانی بکرێنه‌ ئامانج، پێشووتر هه‌ریه‌که‌ له ‌سه‌رحه‌د ڤاسۆ و دیار غه‌ریب له‌ رانییه‌ و قه‌ڵادزێ و ئێستاش ده‌مهات عه‌گید و جه‌میل ئامه‌د به‌هه‌مان شێوه‌ له‌م سنووره‌ کراونه‌ته‌ ئامانج و به‌هه‌مان میکانیزم، زۆر سه‌یره‌ هه‌ر سه‌ركرده‌و كادرێكی په‌كه‌كه‌ له‌ بازگه‌كانی یه‌كێتی بێته‌ ژوورێ ده‌كرێته‌ ئامانج.
گولپی ده‌شلێت: په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی ئێستا ناهاوسەنگە و نەتەوەیی نییە و تێکچووە، لەسەر حیسابی پەکەکە تەواو دەبێت، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بچێته‌وه‌و چیتر كادره‌كانی خۆی نه‌نێرێت بۆ ئه‌و سنوره‌.

Back to top button