له خانه‌قین داعش هێڕشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
دوای زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی دوو رۆژ سێ جار هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپای عێراق و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه، ئه‌مڕۆ له خانه‌قین به هۆی هێڕشێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له باره‌ی هێڕشه‌كه ڕایگه‌یاندووه شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لیوای یه‌كی هێزه‌كانی حەشدی شەعبی لە شارەدێی نەفتخانەی نزیك خانه‌قین له پارێزگای دیاله و به‌هۆیه‌وه دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و سێ چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌رپه‌رچدراونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری داعش كوژراون.