بەشێک لە وردەکاری چۆنیەتی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی لە لایەن پەنتاگۆنەوە بڵاو کرایەوە ( ڤیدیۆ )
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیداڕایگەیاند ، ئەمریکا لە گەڵ کورد بەردەوام دەبێت لە شەڕی داعش ، مارک ئێسپەر هەروەها گووتی پێمان وانییە کوشتنی بەغدادی کۆتایی داعش بێت .
هاوکات لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا مارک میلای سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئاشکرای کرد ڤیدیۆی کاتی کوژرانی بەغدادیان لە بەر دەستە ، لە دووای ئیدێت کردن گرتەکان بڵاو دەکەینەوەو پارچەکانی لێک بڵاو بووی لەشی ئەبووبەکر بەغدادیش کۆ کراوەتەوە .
فۆکس نیوز لەم بارەوە پێشتر بڵاوی کردبۆوە ، تەرمی خەلیفەی داعش خراوەتە دەریاوە لە دووای کوشتنی لە ئیدلب .