سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
موقتەدا سەدر ، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا داواکاری خۆی روو لە حکومەتی بەغدا ئاشکرا دەکات
لە تویتێکدا موقتەدا سەر داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکات وادەی هەڵبژاردنی پیشوەختە رابگەێنێت کە بە پێی یاسا ئەم دەسەڵاتەی هەیە .
هاوکات داواکاریەکەی ئەوەیە ، هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە بە چاوەدێری و سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرێوە بچیت و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێت و هەموارکردنەوەی یاساکەشی ڕەچاو بکرێت .
هە رلەم تویتەدا سەدر پەی وایە دەبێت ڕێ لەم حزبانەی ئێستا بگیرێت بۆ ئەوەی نەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بێنەوە دەسەڵات .
لە کۆتاییدا رووو لە خۆپیشاندەران دەکات و دەنووسێت فریوی وادەو بەڵینی حکومەت نەخۆن و بەردەوام بن لە خۆپیشاندان .