
بە ڤیدیۆ: میلیشا توندڕەوەكانی توركیا ژمارەیەك سەربازی سوریا دەستگیردەكەن و سوكایەتیان پێدەكەن
دوای ئەوەی دوێنێ لە گوندەكانی دەورووبەری سەری كانی رووبەروو بوونەوە لە نێوان سوپای سوریا و گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە توركیا دروست بوو, گروپی سوڵتان مورادی سەر بە توركیا لە سووریا بڵاویكردەوە، 20 سەربازی سووریایان كوشتووە و گرتووە, چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاودەكەنەوە كە ژمارەیەك سەبازی سوریایان بە دیل گرتووە.
هەروەك لە گرتە ڤیدۆكە دەردەكەوێت: دوو سەربازی سوریایان بەدیل گرتووە كە سوكایەتی پێدەكەن و بە پێلەقەو زلە بەرەو نێو یەكەكانیان دەبەن.
هاوكات روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی جەنگی نێوان سوپای سووریا و میلیشیاكانی توركیا لە سەرێ كانی، 20 میلیشیای سەر بە توركیا كوژراو و برینداربوون.
#Breaking Turkey-led islamist groups say they have captured many Syrian Army soldiers and slaughtered 20 others in Eastern Ras al-Ain frontlines NE #Syria. pic.twitter.com/7ZatdVhz2h
— Shino Can (@sincan2023) October 29, 2019
#BREAKING Turkey-backed Sultan Murad group claims to have killed 20 Syrian army soldiers & captured many others on the Ras al-Ain eastern frontline in northern Syria h/t @sincan2023
1st time of heavy clashes between Syrian govt forces & TFSA/TSK in NESpic.twitter.com/kmHl67rF1k
— Wladimir (@vvanwilgenburg) October 29, 2019