روونکرنەوەیەک لە لایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە ، لە سەر ( کێکە تورکییەکە ) ڤیدیۆ
لە دووای بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان کە گۆیا جۆرێک لە کێکی تورکی هەڵگری حەبی ئیفلیج بوونی مناڵانەو ڕەوانەی بازاڕەکانی کوردستان دەکرێت بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی ههولێر ، بە دوا داچوونی بۆ کرد .
لە دووای تەواو بوونی پشکنینەکان و هەموو مافە یاساییەکانی هاوردەی ئەم کاڵایە ، کە لە سەر فەرمانی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدووا داچوونی بۆ کرابوو لە پەیجی وەزارەتی تەندروستی هەولێرەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی پشکنین هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە و دەرکەوت هیچ حەبێک لە ناو ئەو کێکە دا بوونی نییە .
هاوکات دوکتور سەرهەنگ جەلال بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، ئاشکرای دەکات ، جۆری ئەو کێکەیان ناردۆتە تاقیگەکانی تەندروستی و لە ژێر چاوەدێری ورد دا ، پشکنینەکان دەریان خستووە هیچ مادەیەکی زیانبەخش لەو کێکە دا نییە .
ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروسنی هەولێردوابەدوای بڵاو بوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا كێكێك نیشاندەدرێت، گوایە حەبی تێدایە،لەسەر فەرمانی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم، تیمەكانی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ كێكی ( لۆبۆ ) كرد و پاش ئەوەی چەندین نمونەی جۆراو جۆری لێوەرگیرا ڕوون بوویەوە كە هیچ جۆرە حەبێكی تێدا نییە. د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، ڕوونی كردەوە كە نمونە ئەو كێكەیەمان ناردوە بۆ تاقیگە تاوەك پشكنینی تەواوی تاقیگەیی بۆبكرێت، هاوكات ئەو جۆرە كێكەیە بەر لەمانگێك لەلایەن تیمەكانی بەڕێوبەرایەتیمان لە چوارچێوەی كاری ڕۆژانەی خۆماندا پشكنینمان بۆ كردبوو. هاووڵاتیانیش دڵنیادەكەینەوە كە بە زووترین كات لە ئەنجامی پشكنینەكە ئاگادار دەكەینەوە.
Posted by بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر on Tuesday, October 29, 2019