یەکێتی ھەرەشە لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکات

بەھۆی دۆخی بەغدا و ئاڵۆزی سیاسی لە عێراق باسکردنی گۆرانکاری لە دەستوری عێراق یەکێتی نیازی وایە مەرجی بەشداری نەکردن بە پیلانی تێکدانی فیدراڵی لە عێراق لەژێر ناوی گۆرانکاری دەستوور لە عێراق بە مەرجی پێدانی دەستکەوت و پارە”.

 

گوتەبێژی یەکێتی نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناکاو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بەزمانێکی سیاسیانە ھەرەشەی لە یەکپارچەی خاکی کوردستان کردوو رایگەیاند”ئێمە وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکڕیزی یەک ئاراستەیی و بۆ ئامادەسازی لە دێر زەمانەوە هەم هەوێنی یەکڕیزی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بووین، هەم قوربانی زۆریشمان داوە لەو پێناوەدا. ئێستاش ئامادەین لە پێناوی بەرژەوەندی میللەتەکەمان لە پێناوی پاراستنی دەستکەوتەکان و لەپێناوی قەوارە یاسایی و سیاسییەکەی هەرێمەکەمان دیسان تا ئەبەد هەوێنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و یەکڕیزی یەک ئاراستەیی بین، بەڵام ناشیشارینەوە لە میللەتەکەمان لە هاووڵاتیانی خۆمان کە ئێمە زۆر نیگەرانین لە رەوتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان”.

 

چاودێرانی سیاسی ئەم پەیامە لەناکاوەی یەکێتی کە تێدا باس لە یەکپارچەی خاکی کوردستان دەکات لەو کاتەدا بە ھەرەشە بۆ سەر یەکپارچەی خاکی کوردستان ناو دەبرێت”.

یەکێتی لەبەغدا خەریکی رێکەوتنی ھاوشێوەی ئۆکتۆبەرە و بەدوایی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانە

 

دەزگایی میدیایی خواکورک زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بلاو دەکاتەوە

Back to top button