شەپۆلێكی بەفر‌و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوو شە پۆلێكی سەرما هەرێمی كوردستانی گرتەوە, هاوكات لە هەفتەی رابردوو لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان باران باری, بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم رۆژی سێشەممەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە كوردستان بەفر و باران دەبارێت.

بەپێی پێشبینیەكانی كەش‌و هەوا بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لە توركیاوە، شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.كاریگەری ئەو شەپۆلە لە دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەوە لە باكووری خۆرئاوای هەرێم دەردەكەوێت و لە شاری دهۆكەوە باران بارین دەستپێدەكات.
هاوكات پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەشدا بەفربارین لە ناوەندی هەردوو شاری سلێمانی و دهۆك دەستپێبكات و تا رۆژی شەممەی داهاتوو كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە بە لاوازی لەسەر هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە.

Back to top button