بزانە ( پۆرتاڵی کار ) چییە، حکومەت چ هەنگاوێکی بۆ بنەبڕکردنی بێکاری ناوە
لەمەودووا لە (پۆرتاڵی کار ) ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانی بۆ دۆزینەوەی کار ناوی خۆت تۆمار بکەی
پۆرتاڵی کار ، ناوی ماڵپەرێکی ئەلەکترونییە بۆ خۆتۆمار کردن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ لاوانی هەرێمی کوردستان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمپانیایەمی بیانی دەیانەوێت چارەسەری گونجاو بۆ ریژەی بێکاری بدۆزنەوە ، ئەم هەوالە بە فەرمی لە لایەن وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیەندرا .
ئاریان ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی،هاوکاریەکی چالاکانەی بەرچاوی هەیە بۆ وەگەر خستنی ئەو سیستەمە ، لە رێگەی ئەو ڤێبسایتەوە هاووڵاتیان دەتوانن لە شارەکانی هەولێر ، دهۆک و سلێمانی بەرێوەبرایەتی و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران و زاخۆ و گەرمیان خۆیان ناونوس کەن .
ئەو لینکەی خوارەوە ناونیشانی پۆرتاڵی کارە ، دەتوانی لە کار بگەڕێی ، دەتوانی کرێکار بدۆزیەوە
https://www.evtc-krg.org/?Length=%D9%A0