به چاودێریی فڕۆكه‌ی فه‌ره‌نسا پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی پەلکانە و غرە ئەنجامدا
هیزێکی گەورەی وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی پەلکانە و غەڕەیان کرد لە سنوری گەرمیان، 7 مۆڵگەی داعش دۆزرانەوەو تێکدران، ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی لیوای کۆماندۆ و فەوجی ئاڵتونیە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فەرەنساش کۆنترۆڵی ئاسمانی ناوچەی نەوجول دەکا.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان كێوماڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه‌سێریان كردووه كه مه‌ترسیی جووڵه‌ی داعش لێ بووه، چونكه ماوه‌یه‌كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه باس له هه‌بوونی جووڵه‌ی داعش ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامی ئەو كێوماڵەدا هیچ رووبه‌ڕوورنه‌وه‌یه‌ك ڕووی نه‌داوه.
ساڵح باس له‌وه ده‌كات: له ئاسمانه‌وه فڕۆكه‌ی فه‌ره‌نسا چاودێریی هێزی پێشمه‌رگه و ئۆپه‌راسیۆنەکەیان کردووە و له‌و ناوچه‌یه و هاوهه‌نگ و هاوكارنمان بوون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، دانیشتوانی گونده‌كان به‌شێكیان له زومی كامێرا ده‌ترسن ده‌ڵێن باش یان خراپه له‌باره‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه بڵێن ده‌كرێنه ئامانج . له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگا 5 كه‌س كوژراون و 4 كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له سنووری قه‌ره‌ته‌په و نه‌وجول رفێندراون.