عهلی دۆڵەمەڕی : فەرەنسا دەیەوێت رێككەوتننامەیەكی گهوره لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆ بكات
د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنهری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: گەورەترین هەرێمی فەڕەنسا دەیەوێت رێككەوتننامەیەكی هاوكاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا واژۆ بكات، بۆیه نوێنەری حكوومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمەكان، كە پێك هاتوون لە سەرۆكی گرووپە سیاسییەكان، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی ئیل دو فرانس، كە گەورەترین هەرێمە لە وڵاتی فەڕەنسا، بەڕێز (ڤالێری پێكرێس) كۆبووینەوە.
دۆڵەمەڕی ڕاشیگەیاند: لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی هەرێمی ئیل دو فرانس، هاوكاری و یارمەتیدانی خۆیانی دووپات كردەوە بۆ گەلی كورد، بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو هەرێم خرایە ڕوو و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بڕیارە شاندێكیان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە فەڕەنسا ئهوهشی ڕاگەیاند: هەرێمی ئیل دو فرانس دەیانەوێت رێككەوتننامەیەكی هاوكاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆ بكەن بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان، هەروەها دەخوازن هاوكاری ئاوارەكان و هەردوو قوتابخانەی فەڕەنسی و كۆلیژی زمان بن بە دابینكردنی كتێب، جگە لەوە چەند پڕۆژەیەكی تریشیان لە بەردەستە بۆ حكوومەتی هەرێم كە حكوومەت پێویستی پێی هەبێت.