عادل عەبدولمەهدی: گۆڕانکاری لە وەزارەتەکاندا دەکەین

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وەڵامی پەیامەکەی عەلی سیستانیدا رایگەیاند، موچەی پلە باڵاکان بۆ نیوە کەمدەکەنەوە و گۆڕانکاری لە وەزارەتەکاندا دەکات و هەموو هەوڵێك بۆ جێبەجێکردنی داوای خۆپیشاندەران دەدات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان گوشاریان لەسەر حکومەت و لایەنە سیاسییەکان دروستکردووە و حکومەت لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکان دەکات.

راشیگەیاند، لەسەر داوای خۆپیشاندەران گۆڕانکاری لە وەزارەتەکان و کۆمسیۆن یاسای هەڵبژاردندا دەکرێت.

روونیشیکردەوە، یاسای ٢٣٧ی تایبەت بە هەڵگرتنی چەک جێبەجێدەکەن و رێگەنادەن کەس توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنێت.

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، سەرەتا خۆپیشاندەران داوای باشكردنی خزمەتگوزارییەكان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی دەرفەتی كاریان دەكرد، بەڵام لەئێستادا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی دەكەن.

Back to top button