مەزلوم عەبدى بە بەلگەى ڤیدیۆیی لە لامانە ئەو شوێنانەى تورکیا لە رۆژئاوا داگیرى کردوون بوونەتە بنگەیەک بۆ خۆ رێکخستنەوەى داعش

دواى ئەوەى تورکیا هێڕشى داگیرکارى بۆسەر رۆژ ئاواى کوردستان دەست پێکرد و لە ئێستادا بە هاوکارى کۆمەلێک میلیشایی توندڕەوى ئاینى چەند ناوچەیەکى داگیرکردووە, سەرکردەى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک رایدەگەیەنێت کە بەلگەی ڤیدیۆییان لە لایە کە تورکیا هەوڵى گەڕاندنەوەى داعش دەدات بۆ ئەو ناوچانە.

مەزڵوم عەبدی سەركردەی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” بە ماڵپەڕی سكای نیوز راگەیاندووە کە ، ئەو شارانەى سوپاى تورکیا و میلیشاکانى داگیرى کردوون بوونەتە بنگەیەک بۆ خۆ رێکخستنەوەى داعش, ئێستا داعش مەترسیەکى گەورەو زۆر جدیە، زۆرینەی خەڵك ئەوە نازانن، بەڵام راستەقینەیە، كارە دوژمنكاریەكانی توركیا مەیدانێكی فراوانی رەخساندوە و هیوای داوە بە ئەندامانی داعش.
سەرکردەى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک راشیگەیاند: بەڵگەی ڤیدیۆییمان هەیە و زۆر كەس ئەوە دەزانێت، ئەوەش تەنها چەكدارانی داعش ناگرێتەوە، بەڵكو چەكدارانی پێشوی نوسڕە و قاعیدەش دەگرێتەوە، كە لەساڵی 2013 و 2014 شەڕی دژی ئەو رێكخراوانەشمان كرد”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە باسی لەوەكردوە، ناتوانن بۆ ماوەیەكی زۆر رایانگرن، چەندینجار داوایان لەدەوڵەتانی ئەوروپا كردوە هاووڵاتیەكانیان وەربگرنەوەو لەخاكی خۆیاندا دادگاییان بكەن یان دادگایەكی نێودەوڵەتی لێرە دابنێن.

 

هۆشداریشیدا لەوەی داعش هێرشێكی گەورەی وەك ئەوەی “مانچستەر ئارینا”ی بەریتانیا، كە لەساڵی 2017 ئەنجامیداو 22 كەس بونە قوربانی، دوبارەبكاتەوە، گوتیشی “ئەوە ئەگەری هەیە و یەكێكە لەو شتانەی لەداهاتودا رودەدات، ئێمە چارەنوسی ئەو بەندكراوانە نازانین چی دەبێت، هەروەها باڵانسی هێز لەناوچەكەدا گۆڕدراوە”.

Back to top button