نێچیرڤان بارزانی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ستور كێشه‌ی نیه به‌لكو جێبه‌جێنه‌كردنی كێشه‌یه
نێچيرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى بابه‌تى هه‌موارى ده‌ستوورى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه ده‌ستوور خۆى نا، به‌ڵكوو جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور كێشه‌يه و هه‌ر هه‌موار و گۆڕانكارييه‌كيش له ده‌ستووردا، ده‌بێ له به‌رژوه‌نديى عێراق و له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا بێت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى بپارێزێت.
له دووه‌مين كۆبوونه‌وه‌يدا له به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێشهاته‌كانى عێراق به‌گشتى و پرسى هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕانكاريى ده‌ستووريان به‌تايبه‌تى تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر هه‌موار و گۆڕانگارييه‌ك له ده‌ستووردا ده‌بێ بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و به‌پێى ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى هه‌نووكه‌ييى وڵات، كارى په‌رله‌مانى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان فراكسيۆنه‌كان، ڕۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات به‌گشتى خرايه به‌ر باس، بيروڕاش ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا