وه‌زیری به‌رگری عێراق: لایه‌نی سێیه‌م ده‌ستی له كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق هه‌یه
نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له پاریس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه كه لایه‌نی سێیه‌م ده‌ستی له كوشتنی خۆپیشانده‌ران هه‌یه، به هۆیه‌وه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی كه له عێراق خۆپیشاندانیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت زیاتر له سێیه‌د و بیست كه‌س كوژران و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری عێراق گوتیشی سوپای عێراق به ئاشتی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و پۆلیس فیدرالی ئه‌ركی پاراستنی خۆپیشانده‌رانه‌و بۆیه ئه‌و رووداوانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی رژانی خوێنی خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ئه‌منیه‌كان به ده‌ستی لایه‌نی سێیه‌م بووه، روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و چه‌كه‌ی به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه ته‌نها حه‌فتاو پێنج مه‌تر بۆ سه‌د مه‌تر ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌شێك له خۆپیشانده‌ران له دووری سێسه‌د مه‌تر پێككراون.
نه‌جاح شه‌مه‌ری گوتیشی له پزیشكی دادی دوای توێكاری و ده‌ركردنی پارچه‌كانی گولله له له‌شی كوژراوان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م جۆره چه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆمبه فرمێسك رێژه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق نه‌هێندراوه‌ته نێو عێراق.
له باره‌ی پرسی داعش‌یش رایگه‌یاند كه عێراق و فه‌ره‌نسا هاوكاریه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ رێگریكردن له راكردنی داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان، هه‌روه‌ها گوتیشی عێراق داعشه عێراقیه‌كان له رێگای یاسا عێراقیه‌كان و داعشه بیانیه‌كان له رێگای یاسا نێوده‌وله‌تیه‌كان دادگایی ده‌كات.