دوو کاروانی سەربازی تایبەتی ئەمریکا گەڕانەوە رۆژئاوای کوردستان

ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ، دوو بنکەی نوێ بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکی کرایەوە .

 

لە کاتی هێرشی سوپای تورک بۆ رۆژئاوای کوردستان ، لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا هێزەکانی ئەمریکی رۆژئاوای کوردستانیان بەجێ هێشت ، بەڵام لە ئیستادا لە دووای بڕیارەکانی نوێی ئەمریکا گەڕانەوەی هێزەکانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە ، بەجۆرێک کە بە جێگیر بوونی ئەم دووهێزە تایبەتەی ئەمڕۆ ، بنکەکانی هێزی ئەمریکی دەگاتە حەوت بنکە کە زۆربەیان لە نزیک چاڵە نەوتیەکانی رۆژئاوای کوردستان دامەزراون .

 

رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات ئەم دوو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ( ئەلیاروبیە ) لە نیوان سنووری عێراق – سووریاوە گەڕاونەتەوە رۆژئاوای کوردستان

 

Back to top button