له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران دوو كۆلبه‌ی كوژران و سێ دیكه‌یش بریندار بوون

 

به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران له كۆلبه‌ران، له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی نێوان باشور و رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوو كۆلبه‌ری كورد كوژران و سێ دیكه‌ش بریندار بوون.

رێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ له‌ سنوری حاجی ئۆمه‌ران، كۆلبه‌رێكی كورد به‌ ناوی كامه‌ران به‌یانه‌ك كه‌ ته‌مه‌نی بیست و چوار ساڵ بووه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ هۆی خراپی دۆخی ئابووری ئێران و خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیانی خه‌لكی ناوچه‌ سنوریه‌كان له‌ رێگای كۆلبه‌ریه‌وه‌ بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.

Back to top button