روحانی : ٧٥ لە سەتی خەڵکی ئێران بە دەست هەژاریەوە دەناڵێنن

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی هەینی لە کۆبوونەوە لە گەڵ ئەندامانی کابینەکەی  و بەرپرسانی گشتی ئێران گووتی : ٧٥ لە سەتی خەڵکی ئێران لە ژێر گووشاری نالەباری ئابووریدا دەناڵێنن ، ٢٥ لە سەتیشیان ژیانێکی باشیان هەیە .

 

روحانی لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت بە پێی بەدوواداچوونەکان ١٨ تاکو ١٩ ملیۆن بنەماڵە و نزیک بە ٦٠ ملیۆن حەشیمەتی ئێران لە ژێربەرنامەکانی یارمەتیدەری حکومەتدا ژیان بەسەر دەبەن ، ئەو یارمەتیانەش وەک یارمەتی بنەماڵەییە نەک تاکە کەس .

 

بە پێی زانیاریە نوێیەکان روحانی دەڵێت پێویستە یارمەتی زیاتری بنەماڵەکان بدەیین ، وا بڕیارە لە کۆتایی مانگی پاییز یارمەتی مادیزیاتر بدرێتە هاووڵاتیان .

 

روحانی سەربارەت بە گران بوونی نرخی بەنزین کە لە دوێنێوە بۆتە سێ قات و بڕیارە تا ٥ قات گرانتر بێت و بگاتە هەرلیترەک ٥ هەزار تمەن ، دژایەتی خۆی دەربڕیوە ، روحانی دەڵێت ئەو نرخە ڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر ژیانی رۆژانەی خەڵکی بئێران دروست دەکات .

Back to top button