بەرەی تورکمانی پیلانێکی مەترسیداری بۆ کورد بەدەستەوەیە
تورکمانەکان لە لیژنەی هەموار کردنەوەی دەستوردا داوایان کردووە مادەی ١٤٠ هەڵوەشێتەوەو مادەیەکی تر جێگەی بگرێتەوە .
بە پێی ئەو داوایە کە تورکمانەکان ئاراستەیان کردووە نایانەوێت پرۆسەی ڕاپرسی لە چووارچێوەی مادەی ١٤٠ دا بمێنێت ، ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینی کوردانی شاری کەرکوک .
بە باوەڕی حهسهن تۆران، جێگری سهرۆكی بهرهی توركمانی ، ئەگەر ماددەی 140 ماددەیەکی ڕێکەوتن بووایە و بکرابا ئاڵ و گۆڕی بەسەردا بێت ، دەکرا لە ساڵی ٢٠٠٧ وە جێبەجێبکرێت .