مەزڵوم کۆبانێ : ترەمپ کاریگەری ئەرێنی هەیە لە ڕێگری لە پاکتاوی ئیتنی ناوچەکە
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ( هەسەدە ) لە تویتێکدا باسی هەوڵەکانی ترەمپ دەکات .
کۆبانێ لە توێتێکدا دەنووسێت ، هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ توانیویەتی کاریگەری ئەرێنی هەبێت لە سەر بەردەوامی شەڕ لە دژی داعش و هاکات ڕێگری بکات لە پاکتاوی پێکهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و بە گشتی هەموو ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەلاتی ئێمە دان .
هەر لەوتویتەدا مەزڵوم کۆبانێ بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەکەی دوێینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەنووسێت بەرپرسانی هەسەدەش هاوڕان لەسەر ئەوەی دەبێت داعش بە یەکجاری کۆتایی پێبێت و ئارامی سەقامگیری بە گشتی ناوچەکە بگرێتەوە بۆ بەرەوە ئاوەدان کردنەوە .