خۆپیشاندانى ئێران شارەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانیشى گرتەوە بە دروشمى مەرگ بۆ رۆحانى رێگا سەرەکیەکانیان داخستووە
دواى ئەوەى بە هۆى گران بوونى نرخى بەنزین خۆپیشاندان چەند شارێکى وڵاتى ئێرانى گرتەوە, کەمێک لەمەو بەر خۆپیشاندان شارە کوردستانیەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانى گرتەوە, تا ئێستاش بەردەوامە.
بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە هەرەیەکە لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان ئەمڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تێیاندا بەڕێوەچووە و هاونیشتمانیان درووشمیان دژی گرانی و بە دیاریکراوی سەرۆککۆماری ئێران دەگوتەوە رێگا سەرەکییەکانی ناوشاریان داخستووە. هەروەها لە شاری کرماشانیش دەیان کەس لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەتەوە و هوتافی “مەرگ بۆ رووحانیان” دووبارە کردەوە.