دهــۆك ڕکابەری چوار شاری جیهانی دەکات بۆ بەدەست هێنانی نازناوی شاری ئاشتی جیهانی

لە کێبڕکێیەکی نێوان 34 شاری بەناوبانگی جیـهان شاری دهـۆك ڕکاباری لەگەڵ چوار شار دەکات بۆ بەدەست هێنانی نازناوی شــاری ئاشتی جیهانی و لەم بارەیەوە سـالم عوبێد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بۆردی کارووباری مرۆیی لە شاری دهۆك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا گوتی شاری دهۆك لە لایەن ڕێکخراوی شارەوانیەکانی هۆڵەندا VNG هەڵبژێردرا .

هەروەها گوتی ئەمە یەکەم جارە دهۆك بەشداری ئەم کێبڕکێیە دەکات و پێشبینی دەکرێت پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنی چونکە شاری دهۆك لەم چەند ساڵی دوایی دا سەدان هەزار ئاوارەی لە خۆگرتووە و لە ڕێگای بۆردی کارووباری مرۆیی BRHA گــەورەتریــن خزمەتی پێشکەش ئاوارەکانی کردووە و بووەتە شاری پێکەوە ژیــان.

سەرچاوە : شەفەق نیـوز

 

Back to top button